ئیستانبوڵ- AA مه‌همه‌ت ئـ. كانجی
له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه دوای ئەوەی جۆ بایدن دەسەڵاتی گرتە دەست وەک سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد، سه‌رله‌نوێ بنیتانانه‌وه‌ی هاریكاریی له‌نێوان هه‌ردوو به‌ری زەریای ئه‌تڵه‌سی هه‌بوو، گه‌شته‌كه‌ی له‌نێوان ٩ تا ١٦ی حوزه‌یرانی رابردوو كه هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، به‌لجیكا و سویسرای گرته‌وه، گۆڕینی ئه‌و به‌ڵێنه بوو بۆ نمایشێكی بینراو. له كاتێكدا به‌ریتانیا له‌دوای برێکسیت، پێگه‌ی خۆی به‌هێزكردووه، وڵاتانی گرووپی حه‌وت (G7) ته‌وه‌ره نوێیه‌كانی خۆیان نه‌خشاندووه: ناتۆ، به ئهركگهلی نوێ كه چین و رووسیا ده‌كاته ئامانج، پڕچهككرا؛ هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ كرایه‌وه به به‌ری هاریكاریی بازرگانی و ته‌كنه‌لۆجیا له‌نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وه‌ك كاره‌كته‌ری خراپی ئه‌م نمایشه، بووه ئامانجی چاوسووركردنه‌وه‌كان، ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كان له لووتكه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه دوا به‌دوای نمایشه‌كه‌ی جۆ بایدن له رۆژانی ٢٤-٢٥ی حوزه‌یران سازكرا به‌رزبوون، به‌ڵام لووتكه‌كه ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بوو، بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ساڵوه‌گه‌ڕێكی بێتام و گیان بوو، هەروەها بۆ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ساتی به‌رله خۆرئاوابوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو.
ئه‌وه ده‌بینرێت كه دابه‌شبوونی نێوان به‌ره‌ی باكوور و باشووری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووریی جیهانیی ساڵی ٢٠٠٨دا سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ژێر ناونیشانی جیاوازدا به‌سه‌ر به‌ره‌ی نوێ‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل توركیا، شێوازی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل رووسیا، چۆنێتی شێوه‌گرتنی ناسنامه‌ی ئاسایش و به‌رگریی یه‌كێتییه‌كه، هه‌ڵوێستی هه‌نگاریا و کۆماری چیك له‌باره‌ی كه‌مایه‌تییه جێنده‌رییه‌كان كه دژی بۆچوونی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه، قه‌باره‌ی کێشەكانی نێو یه‌كێتییه‌كه‌ی گه‌وره كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناسه‌قامگیریی سیاسیی ناوخۆی سیانه‌ی فه‌ڕه‌نسا-ئه‌ڵمانیا-ئیتاڵیا و ناڕوونییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه له‌به‌رده‌میاندایه، هێنده‌ی دیكه نه‌خشاندنی روانگه‌ی بڕۆكسل بۆ ئاینده ئاڵۆز ده‌كات.
- ئایا لە دوای ئەنێگلا مێرکڵ یەکێتیی ئەورووپا ھەیە؟
نەدۆزینەوەی وەڵامێک بۆ رۆژەڤە ئەرێنییەکانی تورکیا و رێگرتنی وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەندا لە ھەوڵەکانی دووانەی فەڕەنسا-ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی لووتکەیەک لەنێوان رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا بە ئامادەبوونی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وەکو دوو ناونیشانی شکستخواردنی دوایین لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا دەرکەوت. ئەوە بینرا کە ئەنگێلا مێرکڵ کە دوایین رۆژەکانی لە پێش ھەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی ئەیلوول، وەکو راوێژکاری ئەڵمانیا بەسەردەبات و ئیمانوێل ماکرۆن کە نازانێت چی ئەنجامێک لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بەدەست دەھێنێت، کاریگەرییان لەسەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا نەماوە. ئەو سەقامگیرییەی کە سیانەی ھێڵمەت کۆڵ، گێرھارد شرۆیدەر و ئەنگێلا مێرکڵ لە دوای کۆتاییھاتنی جەنگی ساردی یەکەم، بۆ ئەڵمانیا دروستیان کرد، نوێنەرایەتی سەقامگیری یەکێتیی ئەورووپای دەکرد. لە ئەڵمانیا کە بە بزوێنەری یەکێتییەکە دادەنرێت لە دوای مانگی ئەیلوولەوە، نادیارە کە سەرکردایەتییەکى نوێ دەردەکەوێت و دەتوانێت بەردەوامی بە دەسەڵاتی ١٦ ساڵەی ئەنگێلا مێرکڵ بدات، یان نا. سەرەڕای ئەوەی کە پارتەکانی یەکێتیی کریستیان (CDU/CSU)، بە سەرۆکایەتی ئارمین لاشێت، بەردەوامی بە سەرکردایەتی لە گۆڕەپانی سیاسیی دەدات، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە ئارمین لاشێت دەتوانێت شوێنی ئەنگێلا مێرکڵ پربکاتەوە. پارتی سەوز کە لە راپرسییەکانى رای گشتیدا، زۆر سەقامگير دهرناکەوێـت، بەڵام ھێشتا پارێزگاری لە ئەگەری بەدەستھێنانی پلەی یەکەم دەکات. تەنانەت ئەگەر پارتی سەوز پلەی یەکەمیش بەدەست نەھێنێت، ئەوا ئەگەرێکی گەورە لە ئارادایە کە لە رێگەی ئەو حکوومەتەی کە ھاوپەیمان دەبێت تیایدا بیرۆکەی جیاکاری بخاتە ناو رۆژڤی یەکێتیی ئەورووپاوە. رووداوەكانی ناوخۆی فەڕەنسا کە بە دووەم وڵاتی بەھێز لە دوای ئەڵمانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت، ئەوە نیشاندەدات کە وڵاتەکە لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکان کە بەشێوەی دوو گەڕ لە مانگی حوزەیرانی ربرادوودا بەڕێوەچوو، بەرەو ئاژاوە دەڕوات.
پارتەکانی ماکرۆن و سەرکردەی بەرەی نیشتمانی (FN)، مارین لۆ پێن کە وەک دوو بەهێزترین کاندیدی هەڵبژاردنەکەی مانگی ئایار دادەنرێن لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا شکستیان هێنا. بەپێی ئەو دەستەواژەیەی رۆژنامەی لۆ فیگارۆ بەکاریهێناوە، پارتی کۆمار بۆ پێشەوە! (LREM) کە ماکرۆن سەرکردایەتی دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا بووەتە ''پارتی تارمایی''، پارتەکە لە هیچ کام لە شارە گەورەکان سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە. سەرکەوتنی ئەو هاوپەیمانییانەی پارتەکانی چەپڕەوی میانڕەو و راستڕەوی میانڕەو پێکیان هێناوە بۆ ئەوەی ماکرۆن و لۆ پێن بخەنە دەرەوەی یارییەکە دەرەنجامی پێشبینی نەکراویان بەدەست هێنا، ئەگەر هاوپەیمانییەکی هاوشێوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا دووبارە بکەنەوە، ئەوا گۆڕانکاری ریشەیی لە کەشی سیاسیی فەڕەنسادا دێتە ئاراوە، هەروەها رێژەی ئەوانەی نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشدارییان لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا نەکرد لە هەردوو خولەکەدا لەسەدا ٦٠ بوو، لەگەڵ بەشداری نەکردنی سەدا ٨٠ی ئەو دەنگدەرانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨-٣٤ ساڵانە، نیشانەیەکی دیکەی پرسیارە لەبارەی داهاتووی فەڕەنسا.
جیاوازییە هەرێمییەکان کە تا دێت لە یەکێتیی ئەورووپا دەردەکەون، کاتێک لەگەڵ دژبە یەکەکانی بژاردە جیۆپۆلەتیییەکاندا دەبنە یەک، نیشانی دەدات کە کۆمەڵگای پۆڵا و خەڵووزی ئەورووپا کە بۆ بەرگرتن لە جەنگێکی نوێی فەڕەنسا-ئەڵمانیا داڕێژراوە خەریکە بەسەر دەچێت. جیاوازی ئامانجەکانی نێوان خۆرهەڵات-ناوەڕاست-خۆرئاوای ئەورووپا، نه‌بوونی خواستی وڵاتانی بەلقان بۆ ستاندارده‌کانی یەکێتییەکە، جیاکاری ناکۆکی لەبارەی سیاسەتی ئابووریی لەنێوان وڵاتانی باکوور و باشووردا، بەرەو قوڵکردنەوەی هێڵە هەڵەکان دەچێت لەناو یەکێتیی ئەورووپادا.
پێده‌چێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌باشی نه‌كردبێت بۆ دووه‌مین جه‌نگی سارد و كردهییترین و كه‌م تێچووترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا بچنه ژێر چه‌تری دیدگای ٢٠٣٠ی ناتۆ به "رێككه‌وتننامه‌ی نوێی ئه‌تڵانتیك" كه به‌ریتانیا و ئه‌مریكا خستوویانه‌ته روو. ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌و سه‌ركرده سیاسییه بێهێزانه وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا رووی داوه هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌پاندنی ئاره‌زووه‌كانیان به‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، له‌وانه‌یه خاڵ دابنێت بۆ مانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه كه له‌گه‌ڵ كۆتایی یه‌كه‌مین جه‌نگی سارد فراوان بوو. پۆڵه‌ندا و وڵاتانی به‌ڵتیك كه له به‌رامبه‌ر رووسیادا پێویستییان به به‌رگریی، وزه و سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی ئابووری هه‌یه كه له رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه ده‌توانن به ده‌ستیان بهێنن، به ره‌چاوكردنی رێگای به‌ریتانیا ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ چوون بۆ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ڵمانیا له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ره‌و تونێڵێكی تاریك بڕوات. له كۆتایی ٢٠٢٢ درده‌كه‌وێت كه ئه‌و رووناکییەی له‌وپه‌ڕی تونێڵهكهوه دیاره، هی ده‌رچوونه له تونێڵه‌كه یاخود شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه كه به‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ده‌ڕوات. یه‌كه‌مین گۆڕانكاری جوگرافیای سیاسی له ئه‌نجامی دووه‌مین جه‌نگی سارد كه هێشتا پێشبینی نه‌كراوه پێده‌چێت له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بێت. جه‌نگی ساردی ئه‌م جاره له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونیدا به شێوه‌ی دوو جه‌مسه‌ر له‌وانه‌یه له كۆتایی یاریی یه‌كه‌مدا به‌مه‌به‌ستی هێنانه به‌رباسی دانانی ئه‌ڵمانیا له ناوه‌ڕاستی جوگرافیای ئه‌ورووپا و ئاسیا، كۆتایی به پرۆژه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بهێنێت.
[رۆژنامه‌وان مه‌همه‌ت ئـ. كانجی له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا شیكاری ده‌نووسێت]
news_share_descriptionsubscription_contact

