پرۆفیسۆر د. ئیلیاس کەمالئۆغڵو لە شیکاریەکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی دوای کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا کرد کە لە ٢٨ی شوباتدا لە بێلاڕووس بەڕێوەچوو.
***
جەنگی ئۆکراینا کە لە دوای داننانی رووسیا بە سەربەخۆیی لوهانسک و دۆنێتسک دەستی پێ کرد، بە هەموو خێراییەکەی بەردەوامە. کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا کە لە ٢٨ی شوباتدا لە سنووری نێوان بێلاڕووس-ئۆکراینا بەڕێوەچوو، ئەنجامێکی بەرجەستەی نەبوو، بەڵام کاتێک لە لێدوانەکانی بەرپرسانی هەردوو وڵات ورد دەبیتەوە کە لە پێش و پاشی کۆبوونەوەکە کردیان، ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بە بەرەوپێشوەچوونێکی گرنگ لە قەڵەم دەدرێت. لە کاتێکدا کیێڤ داوای چوونە دەرەوەی سەربازانی رووسیای کرد لە خاکی وڵاتەکەیدا بە کریمیا-شەوە، مۆسکۆ داوای کرد کریمیا بە خاکی رووسیا بناسرێت و ئۆکراینا بێ لایەنی رابگەیەنێت. لەبەرئەوە لایەنەکان پەیامی ئەوەیاندا کە دەکرێت لەسەر هەندێک بابەت رێکبکەون و بڕیاردرا بە بەردەوامی کۆبوونەوەکان کە ئەوەش پێشهاتێکی ئەرێنییە.
- خۆرئاوا وەبیری هێنایەوە کە ''ئۆکراینا بەشێکە لە ئەورووپا''
لە کاتێکدا جەنگی ئۆکراینا پێی ناوەتە شەشەمین رۆژەوە، دەکرێت لەئێستاوە هەندێک ئەنجام بەدەست بێت. لەناو ئەوانەشدا گرنگترینیان ئەوەیە تێگەیشتن یان وەبیرهێنانەوەی خۆرئاوایە کە ئۆکراینا "بەشێکە لە ئەورووپا"، هەرچەندە ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا سەربازیان رەوانەی ئۆکراینا نەکرد، بەڵام بە ناردنی تەکنەلۆجیای سەربازیی لە پاڵ ئۆکراینادا راوەستان و نیشانیاندا کە ''نابێتە پاروویەکی ئاسان بۆ رووسیا'' بەوەیش ورەیەکی باشیان دا بە ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن، هەروەها بەرپرسانی ئۆکرایناش یەکەم رۆژ باسی ''تەنهاییان'' نەکرد، وای لێهاتووە تا دێت ئۆکرانیا بە دەنگی بەرز باس لە پێویستی ئەندامبوونی دەکات لە یەکێتیی ئەورووپا هەروەها لە ناتۆ.
وا دەبینرێت کە خۆرئاوا پێداگرە لە بارەی سزاکانی سەر رووسیا، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەش بێگومان لاوازی کاردانەوەی خۆرئاوایە دژبە رووسیا کە وای لێکردووە مۆسکۆ بوێر بێت، هاوکات سەپاندنی پاکێچی سزای فرە ئاڕاستەی دیپلۆماسیی و ئابووریی دژبە رووسیا دەستی پێ کرد، ئەوەیش لەلایەک رووسیا لە کایەی نێودەوڵەتییدا تەنیا دەکات. لە لایەکی دیکەوە کاریگەری نەرێنیی دەکاتە سەر ئابوورییەکەی. هەرچەندە بەرپرسانی رووسیا باس لەوە بکەن کە چین لە پاڵ رووسیادایە، بەڵام ئەو بابەتەش چەند دەرەنجامێکی نەرێنیی هەیە، دیارترینیان ئەوەیە کە هەموو ئەو رووداوانە رووسیا زیاتر وابەستەی چین دەکەن. ئەوە گومانی تێدا نییە کە لە رووی خۆرئاواشەوە پێشهاتێکی نەرێنییە. لە لایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەو بەیاننامە هاوبەشەی لەنێوان پوتین و شی جین پینگ واژوو کرا لە میانی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکانی پەکیندا، چین پشتیوانی رووسیا ناکات لە جەنگی ئۆکراینادا، لایەنەکان بەرگریی لەوە دەکەن کە کێشەکە بە رێگای دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێت. لە لایەکی دیکەوە لە ناوخۆی رووسیادا دەنگی ناڕەزایی دژبە جەنگ بەرز بووەوە.
هه‌رچه‌ند په‌راوێزخستنی رووسیا، داخستنی كایه‌ی ئاسمانیی به رووی رووسیادا، ده‌ستپێكردن به سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر رووسیادا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پێشبینیش كرابن و رێوشوێنیشیان به‌رامبه‌ر گیرابێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه كه له دژی رووسیا گیراونه‌ته به‌ر زیان به خاوه‌نكار، وه‌رزشوان، هونه‌رمه‌ند و هاووڵاتییانی ئاسایی رووسیا ده‌گه‌یه‌نێت. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر بۆ شه‌ڕ بۆ دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانیی رووسیا (روبڵ)، داخستنی هه‌ژماری خاوه‌نكارانی رووسیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ركردنی بانكه‌كانی رووسیا له سیسته‌می "SWIFT"، كۆسپ دانان له‌به‌رده‌م گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی رووسیا بۆ ئه‌ورووپا، رێگه‌گرتن له به‌شداریكردنی وه‌رزشوان و هونه‌رمه‌ندانی رووسیا له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانی سه‌پاندنی سزاكان به‌شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند و به‌توندترین شێوه به‌سه‌ر رووسیادا، خواستی دروستبوونی ململانێی ئۆپۆزسیۆن بێت له ناوخۆی رووسیادا.
- دوو كارتی گوشار به ده‌ست رووسیاوه هه‌یه
وێڕای ده‌ستكردن به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا، هێشتا وڵاتانی خۆرئاوا به‌رده‌وامن له كڕینی گاز و نه‌وتی خاو له رووسیا. وێڕای ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رباری ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك چۆن ئه‌ڵته‌رناتیڤیان نه‌دۆزییه‌وه بۆ گازی رووسیا، هه‌روه‌ها ئه‌مریكایش تا دێت زیاتر نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی رووسیا ده‌كڕێت. جه‌نگی ئۆكراینا و ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پێندراون ئێستا ئه‌م دۆخه ناگۆڕێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران و ڤێنێزوێلا هه‌ڵبگرێت.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ به‌رده‌میدان به كڕینی سه‌رچاوه‌كانی وزه له رووسیا كار ده‌كه‌ن له بواری وزه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی خراونه‌ته لیستی رهشیشهوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رووسیا له بری "SWIFT" سیسته‌می "SPFS"ی هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له بانكه‌كانی یه‌كێتیی كۆماره سۆسیالیسته‌كانی سۆڤیه‌تی جارانی تیادان و به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌یش داندراوه بانكه‌كانی چین-یش بچنه ناو سیسته‌مه‌كه.
كارتی دووه‌می گرنگی رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمییه، ڤلادیمیر پوتین فه‌رمانی كردووه به لهئامادهباشدابوونی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان، له‌وانه‌یشه هۆكاری ئه‌مه بۆ رێگه‌گرتنی رووسیا بێت له‌وه‌ی وڵاتانی خۆرائاوا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی بكه‌ونه جه‌نگه‌وه. ئه‌وه له‌ولاوه بوه‌ستێت كه وڵاتانی خۆرئاوا رایانگه‌یاندووه، ناتۆ سه‌رباز بۆ ئۆكراینا ره‌وانه ناكات.
- سه‌ركه‌وتوو و شكستخواردووه‌كان
هه‌رچه‌ند بشگوترێت "كه‌س له جه‌نگدا سه‌ركه‌وتوو نابێت"، به‌ڵام وا پێده‌چێت سه‌ركه‌وتووترین لایه‌نی جه‌نگی ئۆكراینا، ئه‌مریكا بێت. ئه‌م جه‌نگه كه به به‌شداری ناڕاسته‌وخۆی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ناو سنووری ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك چۆن به‌ره‌یه‌كی به‌رامبه‌ر رووسیا كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رووسیا له رووی ئابوورییشه‌وه لاواز ده‌كات. ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا، رۆژانه ملیۆنەها دۆلار له‌سه‌ر كرملین ده‌كه‌وێت. ئه‌و سزایانه‌ی راشگهیهندراون، گورزێكی گه‌وره له ئابووری رووسیا ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له‌نێو سهركهوتووهكاندایه. هه‌رچه‌ند وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه وایش ده‌ربكه‌ون كه به‌رامبه‌ر رووسیا پێكه‌وه هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێن، وڵاتانی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه‌ك چۆن له هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆ رێگه‌گرتن له‌و جه‌نگه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بواره‌کانی سیاسیی، سه‌ربازی و وزه زیاتر وابه‌سته ده‌بن به ئه‌مریكاوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی نرخی سه‌رچاوه‌كانی وزه تا دێت زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه و ئه‌و سزایانهیش كه به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێندرێت كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كه‌نه سه‌ر ئابووری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
هەروەها مەترسیی بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیری سنوورەکان بۆ وڵاتانی یەکێتییەکە لە ئارادایە. چونکە بەرپرسانی ئۆکراینا رایانگەیاند، ڤیزە بەو کەسانە دەدەن کە بە مەبەستی شەڕکردن شانبەشانی سوپا دەیانەوێت بێنە ئۆکراینا و ئەو زیندانیکراوانەش ئازاد دەکەن کە ئەزموونی شەڕکرنیان لە بەرەکانی جەنگدا هەیە کە ئەمەش ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی قوڵبوونەوەی کێشەکان هەم بۆ ئۆکراینا و هەم بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاش کە لەئێستادا دەرگاکانیان بەڕووی هاووڵاتییانی ئۆکراینادا واڵاکردووە.
ئەنجامی ئەو جەنگەی ئۆکراینا تێیکەوتووە هەر چییەک بێت کاریگەرییەکی گەورەی نەرێنی لەسەر ئۆکراینییەکان و وڵاتەکەیان جێدەهێڵێت، چونکە ئەم جەنگە زیانی گەورە لە ئابووری ئەو وڵاتە دەدات جگە لەوەی زیانی گەورەی مرۆییشی بەدواوە دەبێت. لەئێستادا بە هەزاران هاووڵاتیی ئۆکراینی کەوتوونە رێگا بۆ خۆدەربازکردن. لەولاشەوە تەنانەت ئەگەر لایەنەکان بگەنە رێککەوتن و جەنگ بوەستێت ئاسان نابێت ئۆکراینا بتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بگەڕێتەوە هەمان باری سەقامگیری پێشووی.
- سیاسەتی خۆرئاوا
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی جەنگی ئۆکراینا بەدوای خۆیەوە هێناویەتی، بەردەوام بوونی خۆرئاوایە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی جوداکاری. لە کاتێدا خۆرئاوا، پێشهاتەکانی ئۆکراینای، لەدوای ساڵی ١٩٩١ بە "یەکەم جەنگ"ی ئەورووپا ناو هێناوە، جەنگی بۆسنە و کۆمەڵکوژیی دژبە موسڵمانانی بۆسنەی پشتگوێ خستووە.
هاوکاری کردن و جیاواز مامەڵەکردنی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ خەڵکی ئۆکراینا "بەوەی ئۆکراینییەکان سپی پێستن و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە نەهاتوون" لە کاتێکدا ئەو پانابەرانەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان لەدەست جەنگ هەڵدێن و له سنوورەکانی ئەورووپا گیان لەدەست دەدەن و دیواری بەرز بەڕوویاندا دروست دەکرێت جوداکارییەکی قبوڵ نەکراوە.
بەهەمان شێوە هەروەکو چاوپۆشیکردنیان لە کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل دژبە فەڵەستین، سڕبەکان دژبە موسڵمانانی کۆسۆڤۆ و ئەرمەنەکان دژبە هۆجالی، ئەمریکا و ناتۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەڕواننە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان. تەنانەت ئەوەی بووەتە جێگەی سەرسوڕمان ئەو وڵاتانە بەلایانەوە گرینگ نین کە لە رووی جوگرافیاوە دوورن لە خۆرئاوا و نەبوونەتە هەڕەشە بۆ سەریان. هەر بۆیە کاردانەوەی خۆرئاوا بەرامبەر بە قەیرانی ئۆکراینا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندایە.
[مامۆستای ئەندام لە بەشی مێژووی زانکۆی ماڕماڕا، پ. د. ئیلیاس کەمالئۆغڵو]
news_share_descriptionsubscription_contact



