Haydar Karaalp
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
بەغدا - AA
تەقینەوەی دوو بۆمبی دەنگی لە بەردەم دوو بانک لە بەغدای پایتەختی عێراق، برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەحمەد سەلیم، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە بە بۆمب ھێرش کراوەتە سەر دوو بانک لە ناوچەی کەرادە لە ناوەندی بەغدا.
سەلیم، ئەوەشی راگەیاند کە تەقینەوەکە برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتووەتەوە.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەدەستی کەوتووە، تەقینەوەکانی بەغدا، بانکەکانی جیھان و کوردستانی کردووەتە ئامانج.
لەو راگەیەندراوەی کە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە حکوومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە بۆمبی دەنگی ھێرش کراوەتە سەر ھەردوو بانکەکە.