Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بنیالی یڵدرم بەسەردانێکی فەرمی کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، بە فرۆکەی تایبەتی ANA گەیشتە بەغدا.
یڵدرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، حەسەن هانی ئەلجەنابی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا فاروق کایماغچی و باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هیشام عەلەوی پێشوازی لێکرا.
شاندی یاوەری سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم پێکهاتووە لە وەزیری بەرگری، فکری ئشک، وەزیری پەروردە، عیسمەت یڵماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری ئابوورى، نیهات زەیبەکچی و وەزیری بازرگانى و گومرگ، بولەنت توفەکچی.