Haydar Karaalp
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
بەغدا - AA
دوو تەقينەوە لە كۆگايەكى چەك و تەقەمەنى هێزەكانى حەشدى شەعبى و پۆليس لە بەغداى پايتەختى عێراق روويدا.
شانهی ئهمنیی سەربە حكوومەتى عێراق لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردووه "لە بنكەى سەربازیى سەقەر لە سەر رێگەى بەغدا-حللە دوو تەقينەوەى جياواز روويانداوە".
راگهیهنراوهكه هيچ ئاماژەيەكى بە سەرچاوەى تەقينەوەكان نەكردووە.
هێزێكى زۆری ئەمنیى له دهوروبهری بنكە سەربازييەكەيان لە باشوورى رۆژئاواى عێراق جێگیركراون.
ئەندامانى حەشدى شەعبى، گرتەى ساتى تەقينەوەكانى بنكەى سەربازى سەقەريان لە رێگەى تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە بڵاوكردەوە.