Rawan Subhi Obaidullah
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
دهۆك - AA
ئه‌مڕۆ له شارى زاخۆ به‌ردى بناعهى پرۆژه‌ى ستراتيجیى "AGRO TECH"ى ته‌كنۆلۆجياى كشتوكاڵی داندرا.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگه‌رد تاڵه‌بانى له گوتهيهكيدا گوتى: "ئێمه له وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى سێكته‌رى ئاو و كشتوكاڵ دامانناوه، بهدڵنيایيهوه له سه‌رانسه‌رى كوردستان پرۆژه‌كانمان خۆيان جێبەجێ دەکرێت، جگه له پرۆژه‌ى ستراتيجیى پرۆژه‌ى، وه‌به‌رهێنانى كشتوكاڵيشمان هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين سوود بگهيەنين به كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمان و هه‌نگاو بنێن خۆبژێوى له خۆراكى رۆژانه و له‌هەمان كاتيشدا پشتيوانى جووتياران بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئاشناى تهكنۆلوجياى كشتوكاڵ ببن و ته‌كنيكى تازه به‌كاربهێنن. وڵاتى ئيمارات له چه‌ندين سێكته‌ردا وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ده‌رگامان بۆیان واڵايه، بهنيازين هه‌فته‌ى داهاتوو بچينه وڵاتى ئيمارات و به چه‌ند ده‌ستكه‌وتى گرنگه‌وه ده‌گه‌ڕێينه‌وه".
پرۆژه‌ى ستراتيجیى "AGRO TECH"ى ته‌كنۆلۆجياى كشتوكاڵ به گوژمه‌ى چوار ملیار و ٣٠٥ ملیۆن دینار لەلایەن کۆمپانیای (ئەکرۆتێک)ی ئیماراتی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، گۆهدار شێخۆ گوتى: "كابينه‌ى نۆیەمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگیيهكى زۆرى داوه به كه‌رتى كشتوكاڵ، ئێمه‌ش له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ گرنگييهكى تايبه‌ت ده‌ده‌ين به پرۆژه‌كانى سه‌رچاوه‌ى ئاو و كشتوكاڵ، يه‌كه‌م قۆناغى پرۆژه‌ى كۆمپانياى ئيماراتى ئه‌وه‌يه كه ناوه‌ندێكى لێكۆڵينه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى دابمه‌زرێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە و دەرچووانی کشتوکاڵ و جووتيارهكانمان فێربن لە داهاتوودا کەرتی کشتوکاڵی زیاتر پەرە پێبدەن".
کۆمپانیای (ئەکرۆتێک)ـی ئیماراتی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى پێنج هه‌زار دۆنم زەوی له شارى زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كات و له پڕۆژەكهدا، جەخت لەسەر راهێنانی جووتیاران و دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ، کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی دەکرێتەوە.
كۆنسولی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی له هه‌رێمى كوردستان، ئەحمەد زاهری سوپاسى دەستەی وەبەرهێنانى هه‌رێمى كوردستانی كرد كه گه‌شه به كه‌رتى وه‌به‌رهێنان ده‌دات و هاوكارن له گه‌ڵيان و گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام پشتيوانيمان ده‌كات و كارئاسانكاريمان بۆ ده‌کات، ده‌مه‌وێت گوته‌يه‌كى خوالێخوشبوو شێخ زايد دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى ئيماراتتان پێ بڵێم كه ده‌ڵێت (كشتوكاڵم بده‌نێ، شارستانيتان ده‌ده‌مێ) له‌وه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى ئيمارات دروست بووه، لەسەدا ٣٠ بوودجه‌كه‌ى ته‌رخانكراوه بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ، ئێمه هه‌وڵمان داوه ته‌كنه‌لۆجياى نوێ له كه‌رتى كشتۆكاڵ بهكاربهێنين و په‌ره به وه‌به‌رهێنانى چه‌ندين وڵات بده‌ين كه عێراقيش يه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه، هه‌وڵمان داوه گرنگى به به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌رێميش بده‌ين، هه‌نارى هه‌ڵەبجه هه‌ر ساڵ ده‌نێرينه ئيمارات و هيواخوازين بتوانين زياتر به‌رهه‌مى جووتيارانى هه‌رێمى کوردستان بنێرينه ده‌ره‌وه".
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی کۆمپانیاکە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، دوو هەزار و ٥٠٠ هەلی کار بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دەڕەخسێندرێت.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، محه‌مه‌د شوكرى گوتى: "له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى پێشتر چه‌ندين پارچە زەوی كشتو‌كاڵى ده‌ستنيشان كراون بۆ ئه‌وه‌ى سوود بە هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان بگهيەنێت، ئه‌و زهويیهى كه ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌م كۆمپانيایه تەرخان كراوه، يه‌كێك له‌و زهوييانهیە كه پێشر دهستنيشانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سوودى گشتى ببێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له هه‌موو پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ين به تايبه‌ت له بوارى كشتوكاڵدا. ئه‌م پرۆژه‌يه زياتر له سێ هه‌زار جووتیارى ناوچه‌ى زاخۆ سوودى لێ وه‌رده‌گرن".