Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی وەزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لهخولی چوارەمی ههڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا راپۆرتی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە فرەبازنەیی لە یاسای ھەڵبژاردن پێشکەش دەکرێت و ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدرالی دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بەرنامەی کاری ئەمرۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لە شەش بڕگە پێکھاتووە، کە بریتین لە:
یەکەم: پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەی فرەبازنەیی لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥
سێيەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکان
چوارەم: راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم)بۆ پێشنیازە یاسای ھەموارکردنی یەکەمی یاسای داواکاری گشتی ژمارە ٤٩ی ساڵی ٢٠١٧
پێنجەم: راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم) بۆ پێشنیازە یاسای ھاوسەنگکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان
شەشەم: گفتوگۆی گشتی
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەیشدراوە کە دانیشتنەکە لە کاتژمێر یەک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەست پێ دەکات.