Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی پشكنینی فراوانیان لە سنووری پارێزگای بەسرە دەستى پێكردووە.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی ناوبراو بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە هەڵمەتێكی پشكنینی فراوانیان بە ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە سنووری پارێزگای بەسرە دەست پێكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە هێزەكانی سوپا لەگەڵ هێزەكانی پاسەوانی سنووری و پۆلیسی فریاكەوتنی بەسرە بەشداری لە هەڵمەتەكەدا دەكەن.