Sarmand Hameed
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆماری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٥ کەس داواکارییان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق پێشکەش کردووە ولەو ژمارەیەدا پێنج کەس بە ھۆکاری جیاواز کاندیدبوونیان رەتکراوەتەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٠ کە لە دانیشتنی ژمارە (٣)ی ئەنجوومەنەکە لە پێنجی ئاداری ٢٠٢٢، و کارکردن بە حوکمەناکنی ماددەی چوار لە یاسای حوکمەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢، ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو ٤٥ کەس داواکارییان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق پێشکەش کردووە، پێنج کەس بە ھۆکاری جیاواز کاندیدبوونیان رەتکراوەتەوە کە یەکیان بە ھۆی گرتنەوەی بە رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادوەریی و چوار کاندیدەکەی دیکە بەھۆی بڕوانامەی زانکۆیی بووە.
ئەوەش خراوەتەوەڕوو کە ٤٠ کەس لەوانەی کە داواکارییان پێشکەش کردووە، مەرجی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرکۆمار تیایاندا دەستەبەر بووە.
بەو پێیەی پۆستی سەرکۆماری عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە وەک نەریت لەلای کورد بوو، بۆ ئەم خولەیەی سەرۆکایەتی کۆماریش پارتی دیموکراتی کوردستان، رێبەر ئەحمەد خالید زوبێر بارزانی و کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرھەم ئەحمەد ساڵحی بۆ ئەو پۆستە کاندیدی کردووە.
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆمار کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە راگەیەندراوە
١.خالد سدیق عەزیز محەمەد
٢.فەیسەڵ موحسین عەبود سەیاد کەلابی
٣.شەھاب ئەحمەد عەبدوڵڵا عەلی نعێمی
٤.حوسێن ئەحمەد ھاشم وەداعە سافی
٥.ئەحمەد موح عیمران شەبین رەبەیعی
٦.ئەحمەد یەحیا جاسم جوێد ساعدی
٧.سەباح ساڵح سەعید عەبدال مەلکە
٨.رزگار محەمەد ئەمین حەمە سەعید رەمەزان
٩.کازم خزەیر عەباس حەسەن دواغنە
١٠.لوئەی عەبدولساحیب عەبدولوەھاب محەمەد
١١.رێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح عارف
١٢. حەمزە بەریسم سەجیل موسحەب مەعموری
١٣.حوسێن موحسین عەلوان حوسێن حوسێنی
١٤.عەبدولەتیف محەمەد جەمال رەشید شێخ محەمەد
١٥.عومەر سادق مستەفا مەجید عەبدلی
١٦.بەرھەم ئەحمەد ساڵح ئەحمەد
١٧.سائیر غانم محەمەد عەلی عوسمان
١٨. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەسەن حیلاوی
١٩.خەدیجە خەدایخش ئەسەد قلاوس
٢٠.جەبار حەسەن جاسم عەبود
٢١.ھادی عەبدولموحسین جاسم سەدام محەمەد فرەیجی
٢٢.رەعد خزەیر دەفاک سایل جەنابی
٢٣.ئومێد عەبدولسەلام قادر تەھا پاڵانی
٢٤. رێبەر ئەحمەد خالد زوبێر
٢٥. حەیدەر رەشید عەبدولڕەزاق گەعید تائی
٢٦. کەمال عەزیز محەمەد رەحیم قەیتولی
٢٧. جەمال کەبسون حەمید عەباس
٢٨. ئەحمەد خەلیل خزەیر خەلیل کاخۆری
٢٩. زافر عەبدولئەمیر جەبار عەبود قورەیشی
٣٠. ئەحمەد خەلیل خزەیر خەلیل کاخوری
٣١. محەمەد عوبێد جەدوع عەبدوڵڵا
٣٢. عەلی عەبد حەمەد داود
٣٣. عومەر ئەحمەد کەریم بەرزنجی
٣٤. فائیزە جەبار محەمەد محەمەد باباخان
٣٥. سەعد جەمیل ناسر موراد فەیلی
٣٦. عەلی عەباس رەسەن سنەید گەرعانی
٣٧. تەھا حەمە رەشید عەبدولڕەحمان حەمەئەمین
٣٨. فەتحیە فەتحوڵڵا حەسەن کاکەیی
٣٩. خالید مستەفا حوسێن شەریف
٤٠. عەبدولعەزیز ئەحمەد محەمەد خەلەف جبوری