Ozhin Jola
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە بەردەم بارەگای رێکخراوی بەدر لە گەڕەکی موسەڵڵا شاری کەرکووک، برینداربوونی یەک مەدەنی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم بارەگای رێکخراوی بەدر لە گەڕەکی موسەڵڵا شاری کەرکووک، تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە، ئافرەتێک بریندار بوو کە لەو کاتەدا بەو گەڕەکەدا تێپەڕیووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
لە تەقینەوەکەدا، هەروەها پێنج ئۆتۆمبێل و سێ خانووی دەورووبەری بارەگاکە زیانیان پێگەیشتووە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە ناوی ئایدن ئەحمد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەیانی کاتێک خەوتبووین، گوێمان لە دەنگی تەقینەوەیەک بوو، سەیرمان کرد خانوو و ئۆتۆمبێلەکەمان زیانی پێ گەیشتووە و جامی پەنجەرەکانی ماڵەکانی گەڕەک شکاون.