Ali Makram Ghareeb
06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
كه‌ركووك – AA
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ١٣ پەلامار له‌لایه‌ن چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسه‌ر كه‌ركووك له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، رێوشوێنی ئه‌منی توندتر له پارێزگاکە گیراونه‌ته به‌ر.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركووك، ئه‌میر نوری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه چوار یه‌كه‌ی سه‌ربه هێزه تایبه‌تییه‌كانیان له باشووری كه‌ركووك به تایبه‌ت له ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیر كردووه.
ئەمیر نوری به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ١٣ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌ركووك گوتی: "ژماره‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی زیاد كراوه و پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ ره‌وانه كراوه".