Ozhin Jola
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
ئاسایشی نیشتمانیی و دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق باس لەوە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری یەکێتی، بەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون کە یەکێکیان تاوانبارە بە بەشداریکردن لە تاوانکارییەکانی سەربازگەی سپایکەر.
لەلایەکی ترەوه هەر ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لەناو کەرکووک دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە داواکراوبوون بەماددەی چواری تێرۆرو و سەر بەچەکدارانی داعش بوون.
مستەفا بەیاتی لە راگەیاندنی ئاسایشی نیشتیمانیی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، دوای دەستگیرکردنیان، چەکدارەکان دانیان بەتاوانەکانیان داناوە و رادەستی دادگا کراون.