Abdulhameed Husseın Karam
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
دھۆک -AA
لە شاری دھۆک وەک شار و شارۆچکەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر یادی نەورۆز بەرز راگیرا.
لە دھۆک رێورەسمی نەورۆز لە لایەن پارێزگای دھۆک لە پارکی نەورۆز بە بەشداری بەرپرسانی شارەکە و ھاوڵاتیان بەڕێوەچوو.
نەورۆزی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان جیاواز بوو خەڵکێکی زۆر لە ھەموو شارەکان و بەتایبەتی لە دھۆک روویان لە رێورەسمی ئەم یادە کرد و لەکاتێکدا لە چەند ساڵی رابردوودا لەبەر دۆخی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی سنوردار خەڵکی بەشداریان تێدا دەکرد.
لە جەژنی نەورۆز خەڵک بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و ئاھەنگێران ئەو یادە لە یەکتر پیرۆز دەکەن، نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و چەند نەتەوەیەکی دیکەی ناوچەکە بە شێوەی جۆربەجۆر یاد دەکرێتەوە.