Heman Hussein Yaseen
29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2020
هەولێر - AA
دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر، بەتۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید دەرکرد.

دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر یاداشتنامەیەکی دەستگیرکردنی ئاراستەی گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و گشت ئەندامانی پۆلیس کردووە و تیایدا رێگەی پێ داون کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکەن بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لە بنکەی پۆلیسی خانەقا.