Zana Natık Kerem
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتۆمەتی کوشتنی دوو سەربازی سوپای عێراق دەرکردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیرۆریستێک بەتۆمەتی کوشتنی دوو سەربازی سوپای عێراقی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
راشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج تیرۆریست دەرکرد بەتۆمەتی ئەوەی کە بەشدارییان کردبوو لە تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو لە ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا.