Ahmet Dursun
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی نێوان ئێران و عێراق كه له چوارچێوه‌ی رێكارییه‌كانی دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی ئاداردا داخرا، بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیی كرایه‌وه.
ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی ئێران IRNA بڵاوی کردەوە، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ئێران، روحوڵڵا له‌تیفی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سنووردارییه‌كانی سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی له شارۆچكه‌ی قه‌سری شیرین سه‌ربه پارێزگای كرماشان هه‌ڵگیراون.
روحوڵڵا له‌تیفی گوتیشی: ''ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی كرماشان لە ئێران و دیالە لە عێراق، له‌مڕۆوه دووباره كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌نی عێراقه‌وه هیچ سنوورداركردنێك نییه بۆ وه‌رگرتنی بار له ئێرانه‌وه''.
قایمقامی قه‌سری شیرین، موراد عه‌لی ته‌ته‌ر باسی له‌وه كرد كه له‌ئێستادا، ده‌روازه سنوورییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیی كراوه‌ته‌وه.