Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژە تیرۆری سلێمانی نۆ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق و گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی ئەو نۆ تیرۆریستەیان راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەسگیرکراوەکان سەربە ناو ویلایەتی عێراق کەرتی باشوور بوونە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوونە.
لە راگەیەنراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی کات و شوێنی دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە نەخراوەتە روو.