Zana Natık Kerem
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ١٧ تیرۆریستی داعش کوژراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دزەگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی حوران رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٧ تیرۆریستی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەنێو تیرۆریستە کوژراوەکاندا، گەورە تیرۆریستێکی رێکخراوەکە ھەیە.