Zana Natık Kerem
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار و کەرکووک راگەیاند.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا، ھەروەھا لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریست دەستگیرکراون.