Zana Natık Kerem
26 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2023
ھەولێر – AA
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار، کوژرانی چوار چەکداری حەشدی عەشایەری راگەیاند.
بەشی راگەیاندن لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە، پەلامارێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر بارەگایەکی فەوجی دووی حەشدی عەشایەری لە ناوچەی "خەوزە" نێوان ناحیەی محەمەدی و قەزای ھیت رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، چوار چەکداری حەشدی عەشایەری کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە تیمێکی کاری ھاوبەش لە بەشی پۆلیس، فەرمانگەی نەھێشتنی تاوانەکان و بەشی ھەواڵگریی و دژەتیرۆری ھیت بۆ لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکە پێکھێنراوە.