18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوو تیرۆریستی داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیر كرد.
لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی، دوو تیرۆریستی داعشیان لە سنووری قەزای خورماتوو و ناحیەی عەلەم سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، یەكێك لە دەستگیركراوەکان، شارەزای دروستكردنی بۆمب بووە لەنێو رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
راگەیەندراوەكەی ئاژانسی هەواڵگریی ئاماژەی بەوەیش داوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون، دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.