Zana Natık Kerem
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق بڵاوی كردهوه، ئەو تیرۆریستانەی داعش کە شەوی رابردوو پەلاماری خاڵێکی لیوای ٢٠ی سەربە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە پارێزگای کەرکووک لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو تیرۆریستانەی داعش کە شەوی رابردوو پەلاماری خاڵێکی لیوای ٢٠ی سەر بە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە باشووری پارێزگای کەرکووک، دوای ھەڵاتنیان لەناو حەشارگەیەکدا خۆیان حەشاردابوو، کە دواتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاوە بۆردومان کران.
بەپێی راگەیەندراوەکە دوای بۆردومانەکە، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیۆنێکی پکشنینیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە کە لە میانیدا، تەرمی شەش تیرۆریستی داعش و بڕێک تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق بە میدیا لۆکاڵییەکانی رایگەیاندبوو، ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی راوەدوونانی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە شەوی رابردوو پەلاماری ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە سنووری قەزای داقووق باشووری پارێزگای کەرکووک، شەش تیرۆریستیان کوشتووە.
شەوی رابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، پەلاماری ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە نزیک گوندی سعێدی و لە ئاکامدا، سێ پۆلیس کوژران.