Sarmand Hameed
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای تاسلوجە بۆ سلێمانی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترا ـ تایبەت بە هۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لە ڕێگاکە دەردەچێت و خۆی بە ستونی رووناکی ناوەڕاستی تاسلوجە بۆ سلێمانی کێشاوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، بەداخەوە لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە شوفێرەکەیەوە هەشت سەرنشین هەبووە کە شوفێرەکە و یەکێک لە سەرنشینەکانی ئافرەت بوونە و شەش کەسەکەی دیکە منداڵ بوونە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و ١٥ ساڵان بووە.