Rewa Mahmood Hasan
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
سلێمانی- AA
له سلێمانی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیله‌ده‌ستدا و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان دوای تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، له پارێزگای سلێمانی بۆ چوار حاڵه‌ت به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبوویه‌كی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "تووشبووه‌كه ئافرەتێکی تەمەن ٦٥ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە بووه دوای و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوه".
دوای تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی گیان له‌ده‌ستدان، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له پارێزگای سلێمانی دوای تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ چوار حاڵه‌ت به‌رزبوویه‌وه.