Sarmand Hameed
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە شەش تیرۆریست لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا، دەستگیرکراون.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستی داعشیان لە قەزاکانی خالیدییە، فەللوجە و گەرمە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکان لە ناوچەی کەرخ بەشی رۆژئاوای بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە کە لە میانیدا تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە قەزای مەخموور باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.