Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە چوار کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیان کردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی ١٥ و فەوجی دوو لە لیوای ٧١ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیان کردبووە سنووری کارگێڕێی رۆژئاوای نەینەواوە.
باس لەوەشکراوە کە چوار کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن و ھەڵگری رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنەکانی پەیوەندیدار کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.