Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، سێ حەشارگەی داعش لە پارێزگای کەرکووک خاپوورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی کور سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە سێ میحوەرەوە ئەنجامدراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقیش تیایدا بەشدارییان کردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون.