Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق کوژرانی تیرۆریستێکی خۆکوژی لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، راگەیاند.
لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەریق روکن ناسر غەننام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ھێزەکانی پۆلیس لە ئەنبار، بەرپەرچی پەلامارێکی خۆکوژیان داوەتەوە کە تیرۆریستێکی خۆکوژی ھەوڵیدابوو لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری رومادی ئەنجامی بدات.
فەریق روکن ناسر غەننام راشیگەیاندووە کە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارە خۆکوژییەکەدا، وێرای تێشکاندنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە، ھەروەھا تیرۆریستە خۆکوژەکەیش کوژراوە.