Zana Natık Kerem
20 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کورد و سەرجەم عێراقییەکان کرد و رایگەیاند "ھیوادارین جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی ئاشتیی بۆ ھەمووان".
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کورد و سەرجەم عێراقییەکان و گەڵانی وڵاتانی دراوسێ کردووە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاندووە "ھیوادارین جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی ئاشتیی بۆ ھەمووان".
نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و چەند نەتەوەیەکی دیکەی ناوچەکە بە شێوەی جۆربەجۆر یاد دەکرێتەوە.