Abdulhameed Husseın Karam,Zana Natık Kerem
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی نامەیەكی دەستنووسی لە سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێگەیشت.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە مستەفا كازمی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا، نامەیەكی دەستنووسی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رادەستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كراوە.
باس لەوەشكراوە كە لە ناوەڕۆكی نامەكەدا، بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی مستەفا كازمی كراوە بۆ ئەوەی سەردانی توركیا بكات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیشدراوە كە هەر لە دیدارەكەدا، پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و توركیا لە بوارە جیاوازەكاندا تاوتوێكراوە.
پێشتر باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز رایگەیاندبوو كە بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا سەردانی توركیا بكات.