Hamit Hüseyin
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەلبژێردراوی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای سوێندخواردنی دەستی بە کار کرد.
لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کردستان لە ھۆلی سەعد عەبدوڵڵا و بە بەشداری وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو و سەرکۆماری عێراق، بەرھەم سالح و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، ھەروەھا نوێنەری زۆربەی وڵاتان سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای سوێندخواردن دەستی بەکار کرد.
دوای سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم پێکھێنانی کابینەی نوێ دەست پێ دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەست نیشانکردووە.
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بە بەشداری ٨١ کەس لە پەرلەمانی کوردستان توانی ٦٨ دەنگی بەدەست بھێنێت ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد.
نێچیرڤان بارزانی دووەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە لە دوای مەسعود بارزانی کە نزیکەی ھەشت ساڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو.