Hemin Hüseyin
25 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
لە میانی پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مسرور بارزانی لە بنکەی ژمارە دوو لە سەڵاحەددین دەنگیان دا.
پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8 لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم و ناوچە جێ ناکۆکەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.