Zana Natık Kerem,Sarmand Hameed
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق، رەوتی سەدر لە ژمارەیەک پارێزگا زۆرترین کورسی بەدەستھێناوە و بووە بە براوەی ھەڵبژاردنەکان.
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە ژمارەیەک پارێزگا راگەیاند.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای نەجەف ، رەوتی سەدر پێنج کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا یەک کورسی، پارتی ئیمتیداد دوو کورسیان بەدەستھێناوە ھەروەھا ھەریەک لە کاندیدانی سەربەخۆ، محەمەد عەنوز، ھادی سەلامی، عەبد ھادی عەباسی و حەیدەر تارق سەرکەوتوون.
ھەروەھا ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای کەربەلا بەم شێوەیە: رەوتی سەدر چوار کوسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، پارتی ئیشراقەت کانون دوو کورسی، ھاوپەیمانی فەتح یەک کورسیان بەدەستھێناوە و ھەریەک لە کاندیدانی سەربەخۆ ئەحمەد جەواد عەباسییە و ئیسرا نەسراوی سەرکەوتوون.
ھەر بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای کەرکووک، ھاوپەیمانی کوردستان سێ کورسی، پارتی دوو کورسی، بەرەی تورکمانی دوو کورسی، ھاوپەیمانی عەرەبی یەک کورسی، بەرەی عەرەبی یەک کورسی، نەوەی نوێ یەک کورسی، ھاوپەیمانی تەقەدوم یەک کورسیان بەدەستھێناوە و کاندیدی سەربەخۆ، موھەیمن عەلی سەرکەوتووە.
لە پارێزگای ھەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان ١١ کورسی، نەوەی نوێ سێ کورسی و ھاوپەیمانی کوردستان یەک کورسیان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا لە پارێزگای دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەشت کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو کورسی و ھاوپەیمانی کوردستان یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای واست بەم شێوەیە: رەوتی سەدر پێنج کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، رەوتی حیکمە یەک کورسی، تشرینیەکان یەک کورسی، گردبوونەوەی کەسوکاری واست یەک کورسیان بەدەستھێناو کاندیدی سەربەخۆ عەدنان بورھان سەرکەرتووە و کاندیدی کوردی فەیلی، سامر عەبدولئەمیر قوتبی کوتا کورسی بەدەستھێناوە.
لە پارێزگای دیوانییەیش، رەوتی سەدر سێ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ھاوپەیمانی فەتح دوو کورسی، پارتی ئیمتیداد یەک کورسی، پارتی ئیشراقەت کانون یەک کورسیان بەدەستھێناو و کاندیدی سەربەخۆ، نازم شبلی سەرکەوتووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە کە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای دیالە بەم شێوەیە، ھاوپەیمانی فەتح دوو کورسی، ھاوپەیمانی عەزم چوار کورسی، ھاوپەیمانی تەقەدوم سێ کورسی، ھاوپەیمانی کوردستانی یەک کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان یەک کورسیان بەدەستھێناو و ھەریەک لە کاندیدانی سەربەخۆ، سەڵاح مەھدی و بورھان کازم سەرکەوتوون.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە پارێزگای میسان رەوتی سەدر حەوت کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسیان بەدەستھێناوە و کاندیدی سەربەخۆ، یوسف نەوفلی سەرکەوتووە.
لە پارێزگای موسەنناش رەوتی سەدر دوو کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سێ کورسی و رەوتی حیکمە یەک کورسیان بەدەستھێناوە و کاندیدی سەربەخۆ، باسم خەشان سەرکەوتووە.
- هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق
کاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەم ھەڵبژاردنانەدا، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
سێ ھەزار و ٢٤٠ کەس خۆیان کاندید کردووە کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران.
٧٥ ھەزار چاودێری ناوخۆیی و ھەزار و ٧٠٠ چاودێری نێودەوڵەتیی، چاودێریی پرۆسەکەی ئەمڕۆ دەکەن.