Zana Natık Kerem
12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
بەغدا - AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە داعش دوو جووتیاری لە باکووری پارێزگای دیالە کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوو جووتیار لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان لە گوندی مەخایس سەربە قەزای خانەقین باکووری دیالە دوای رفاندنیان لەلایەن ژمارەیەک تیرۆریستی داعشەوە، کوژراون.
باس لەوەشکراوە کە تەرمی دوو جووتیارەکە لە نزیک زەوییە کشتوکاڵییەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزراونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستانی داعش، بەرووبوومێکی زۆری گەنمی ئەو جووتیارانەیان سووتاندووە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.