12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
بەغدا - AA
سەرچاوە سەربازییەکان لە عێراق رایانگەیاند کە لە دوو کردەی جیادا لە سنووری پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە، چوار تیرۆریستی داعش و چەکدارێکی حەشدی شەعبی و هاوسەرەکەی و یەک مەدەنی کوژراون.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، نەقیب سەعد محەمەد لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تۆپخانەکانی سوپا، حەشارگەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە دەورووبەی شاری خورماتوو رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین بۆردومان کرد و لە ئاکامدا، چوار تیرۆریست کوژران.
نەقیب سەعد محەمەد ئاشکراشی کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بانگبێژی مزگەوتی سەبور لە شاری خورماتوو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراوە.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، رائید جەمیل عوبێدی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیررۆیستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە، چەکدارێکی حەشدی شەعبی و هاوسەرەکەی و یەک مەدەنی-یان کوشتووە.