Sarmand Hameed
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2020
هەولێر - AA
تیمەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیان بەسەر درۆنێکدا گرت کە بڕی ٢ کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستیان بەسەر درۆنێکدا گرت کە بڕی ٢ کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
بەپێی راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، درۆنەکە لەسەر باڵەخانەیەک بووە لە ناوچەی جادرییە لە بەغدا.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تەقەمەنییەکە پوچەڵکراوەتەوە و دەستبەسەر درۆنەکەدا گیراوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان لەمبارەیەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.