15 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
ئەنبار ــ AA
لە ئاكامی پەلامارێكی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بارەگایەكی هێزەكانی سوپای عێراق لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار، سێ سەرباز كوژران و برینداربوون.
لەوبارەوە ئەفسەرێك لە سوپای عێراق بە پلەی عەقید كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ، چەكدارانی داعش پەلاماری بارەگای فەوجی یەك لە لیوای 40 سەربە فیرقەی 10ی سوپایان داوە لە باكووری شاری گەرمە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار.
بەگوتەی ئەفسەرەکە لە ئاكامی پەلامارەكەدا، یەك سەرباز كوژراوە و دوو دیكەیش برینداربوون.
ئاشكراشیكرد كە چەكدارانی داعش لە بیابیانەكانی نێوان ئەنبار و سەڵاحەددین-ەوە ئەو پەلامارەیان ئەنجامداوە.
راشیگەیاند كە دوای ئەوەی بەرپەرچدرانەوە، چەكدارەكانی داعش بەرەو شوێنێكی نایار هەڵاتوون.