14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
بەغدا - AA
لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاتوچۆکردنی پیادە و ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگاکانی بەسرە و بابل قەدەغەکرد.
لەوبارەوە پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە تیایدا ئەوەی رایگەیاندووە، "بە بڕیاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە، هاتوچۆکردنی پیادە و ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگاکە تا کاتێکی نادیار قەدەغەکردووە، هەروەها سەرجەم هێزەکانی-ش خراونەتەوە هۆشداری (ج)مەوە".
لە لایەکی دیکەوە شانە قەیرانەکان لە پارێزگای بابل لە راگەیەندراێکدا بڵاویکردەوە کە هاتووچۆکردنی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تا کاتێکی نادیار لە پارێزگاکە قەدەغەکراوە.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە لەچوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلدا، هۆشداری (ج)میش لە پارێزگای بابل راگەیەندراوە.
هۆشداری ئاستی (ج) بهرزترین ئاستی باری لەناکاوە، کە لەچوارچێوەیدا سەرجەم هێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و رێوشوێنی توندیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵتێکی بهپهله دهگرنەبەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە هەزار و ٣٧٨ کەس کە ٧٨یان گیانیان لەدەستداوە.