Hemn Baban
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
عێراق مانگی رابردوو بڕی 3 ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل له‌رێگه‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه فڕۆشتووە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و بڕی داهاتی به‌ده‌ست هاتوو لێوه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته، عێراق له حوزه‌یرانی رابردوو و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ (كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی)یه‌وه بڕی 105 ملیۆن و 603 هه‌زار و 107 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
سه‌باره‌ت به داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونی كردووه‌ته‌وه كه بڕی شه‌ش ملیار و 397 ملیۆن و 172 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ست هاتوون.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق عاسم جیهاد له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "له بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له مانگی رابردوو عێراق هه‌نارده‌ی كردووه 101 ملیۆن و 705 هه‌زر به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوون، هه‌روه‌ها بڕی 3 ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل له‌رێگه‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه و لهرێگهوهی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون، هه‌رچی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوه له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه 735 هه‌زار و 548 به‌رمیل بوون".
عاسم جیهاد له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكراشی كردووه بڕی هه‌نارده‌ی عێراق له‌نه‌وت له رۆژێكدا له مانگی رابردوو بریتی بووه له سێ ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل، بڕی هه‌نارده‌كراو له به‌نده‌ره‌كانی به‌سرا سێ ملیۆن و 390 هه‌زار و له جه‌یهانه‌وه 105 هه‌زار به‌رمیل بووه، هه‌رچی تێكڕای رۆژانه‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره‌یه ئه‌وا 25 هه‌زار به‌رمیل بووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه نرخی هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وت له نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو 60,578 دۆلار بووه.