Arif Yusuf
26 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە كە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری ناوەڕاست و باشووری گرتووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە دوای ئەوەی خۆپیشاندەرێك لە ناوەڕاستی شاری بەسرە لە لایەن ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە شێلدرابوو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا كوژراون لە ٣٠ی کەسەوە بەرزبوویەوە بۆ ٣١ی كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە دوو هەزارو ٣١٢ كەس.
دوێنێ هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشووری عێراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و چاكسازی لە سیستەمی سیاسی كرد.
لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ هەینیدا، پێكداھەڵپڕژان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكاندا روویداوە.
بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوكراوەتەوە تا ئێستا لە میانی خۆپیشاندانەكاندا تا ئێستا، ٣١ كەس كوژراون و دوو ھەزارو ٣١٢ی خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییەكان برینداربوون