Rewa Mahmood Hasan
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی - AA
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ نەکرێن، وردە وردە رووداوی ناخۆش و نەخوازراو بەدی دەکرێن.
قائیمقامی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د، به ئاماده‌بوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆبوویه‌وه.
ئاوات محەمەد لەدوای کۆبوونەوەکە رایگه‌یاند، ''باشترین رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاووڵاتیانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بوونی ژیان".
ئاوات محەمەد گوتی، ''پابه‌ندبوون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان و ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به‌هه‌موومانه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه و له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان روو له شوێنه گشتیه‌كان، مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌مو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن کە به‌بێ ده‌مامك دەیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن.
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند کە پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپەراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاوام محەمەد هۆشداری ئەوەی دا کە سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
لە ئێستادا قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان دەرکردووە کە خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:
١. پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
٢. دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
٣. دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
٤. رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
٥. پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
٦. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە ٢ مەتر كەمتر نەبێت.