Muhammed Ali Kamal
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
سلێمانی- AA
جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، قوباد تاڵهبانی سهبارهت به پرۆژه پێشنیازی میدیای ئهلیكترۆنیی وێڕای ئاماژهدان بهوهی کاردانەوەی بهشێكی زۆری هاووڵاتی و میدیا و نووسەر و چالاكوانەکان لەسەر ماف و ئازادییەکان، مایەی دڵخۆشی و گەشبینییە، جهخت لهوهش دهكاتهوه كه ئهو بە تەواوی دژی هەر پڕۆژە یاسایەکه ئازادی رادەربڕین بەرتەسک بکاتەوە و دەستخۆشیش لە كشاندنەوەی پرۆژە پێشنیازهكه دەكات تا قۆناغی دەستوریی تایبەت بە هەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵهبانی له پهیامێكدا كه له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك لهژێر ناونیشانی "لەبارەی پڕۆژە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنییەوە" بڵاویكردووهتهوه، تیشكی خستووهته سهر دوایین پێشهاتهكانی پهیوهست به پرۆژه پێشنیازی میدیای ئهلیكترۆنیی.
له دهستپێكی پهیامهكهیدا جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه: "زۆر کەس نیگەران بوون لە ناوەڕۆكی پرۆژە یاسای میدیای ئەلیكترۆنی، بەڵام ئەوەی مایەی دڵخۆشی و گەشبینییە، کاردانەوەی ئەو كۆمەڵە زۆرەی هاووڵاتی و میدیا و نووسەر و چالاكوانەکان بوو لەسەر ماف و ئازادییەکان، ئەمەش ئاماژەی کۆمەڵگایەکی زیندووە كە هاوڵاتیان ئامادە نیین دەستبەرداری مافە بنەڕەتی و گەردوونییەکانی خۆیان بن کە ئازادیی و ئازادیی رادەربڕین لە سەرووی هەموویانەوەیە".
نووسیویشیهتی: "زۆرێك لەو رۆژنامەنووس و میدیاكارانەی قسەم لەگەڵدا كردوون، رەخنە و نیگەرانی جدییان لە پڕۆژە یاساكە هەبوو؛ هێشتا لە هەرێمی كوردستان خاوەن دەستوری تایبەت بەخۆمان نیین، هەروەها لەم خولەی پەرلەمان و حكوومەتیش بایی هێندە بارگرانی و كێشەی تەندروستیی و ئابووریی هەیە كە هەموو کاتی خۆمانی بۆ تەرخان بکەین".
قوباد تاڵهبانی جهختی لهوهشكردووهتهوه كه هاوكات، راستییەكی حاشا هەڵنەگر هەیە ئەویش هەبوونی دۆخێکی ئاژاوە و ژەهراوییە لەناو میدیا و سۆشیاڵ میدیا، بەجۆرێك تەشهیر و ناوزڕاندن و سوکایەتیی کردن بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە، بەڵام لەمەشدا سۆشیال میدیای سپۆنسەركراو بە پارە و پولی سیاسی، بەرپرسیاری سەرەکین لەم دۆخە، ئەمەش دەرگایەكی تری گەندەڵییە.
دواتر رایگهیاندووه: "رەنگە هەندێک کەس و لایەن پشتگیریی یاسایەك بکەن كە کۆتایی بەو پاشاگەردانییە بهێنێت، بەڵام بەندە لەگەڵ ئەوەی یەكێكم لە قوربانییەکانی دیاردەی تەشهیر و ناوزڕاندن و لەهەموو بۆنەیەكدا بەراست و چەپدا هەر ئامانجم، بەڵام بە تەواوی دژی هەر پڕۆژە یاسایەکم ئازادی رادەربڕین بەرتەسک بکاتەوە، پێشموایە بۆشایی یاسایی باشترە لە دانانی یاسایەك کە دەرفەتی ئەوەی تێدا بەدی بکرێت لەلایەن دەسەڵات و بەرپرسانەوە خراپ بەکاربهێنرێت".
جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێم تیشكی خستووهته سهر ئهوهش كه جگە لە پەیجی فەرمی خۆی، هیچ پەیج و ئەکاونت و میدیایهکی نییە و هەموو میدیای كوردیش بەهی خۆی دەزانێت.
له كۆتایی پهیامهكهشیدا قوباد تاڵهبانی وێڕای دەستخۆشی لە كشاندنەوەی پرۆژە یاساكە تا ئهو كاتهی ئەگەینە قۆناغی دەستوریی تایبەت بەهەرێمی كوردستان، راشیگهیاندووه: "با لەبری یاسای میدیای ئەلیكترۆنی، پێكەوە كار لەسەر پڕكردنەوەی كەلێن و درزەكانی یاسا بەركارەكانی تر بكەین وەک یاسای رۆژنامەگەریی و یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەكارهێنان ئامێرەكانی پەیوەندییكردن، كە ئەوەی دووەمیان زۆرجار بووەتە كێشە و بارگرانی بۆ نوسەر و میدیاكاران و لەبری یاسای رۆژنامەگەریی بەو یاسایە زیندانی كراون، ئەگەر بۆشاییەكیش هەیە لەبارەی میدیای ئەلەكترۆنی دەكرێت لەئێستادا لەو دوو یاسایەدا بەپێی ستانداردەكانی دنیای كراوە چارەسەر بكرێت و جێگەیان بكرێتەوە".