Ozhin jola
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
كهركووك- AA
ماوەی ھەفتەیەکە لیژنەیەک لەوەزارتی ناوخۆی عێراق لەکەرکووکن بهمهبهستی لێکۆڵینەوە لە بڕوانامە و دەوامی رۆژانەی ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک و بانگھێشتی سەرجەم ئەفسەرەکانیان کردووە.
لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوەی لە ئەفسەرانی کوردی شارەکە کردووە کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکووکیان جێھێشتووە و نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان لەبەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، کە ژمارەیان ٢٥ ئەفسەره و بهپێی زانیارییهكانی پهیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ٢٢ ئەفسەریان سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانن و سیانیشیان سەر بەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن.
ههر بهپێی زانیارییهكان، بەشێک لەئەفسەرەکان ھەفتانە یەک رۆژ بۆ واژووکردن دێنەوە کەرکووک و دواتر دەگەڕێنەوە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی.
بەڕێوهبەری پێشووی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، سەرحەد قادر، یەکێکە لەو ئەفسەرانەی لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەگەڵ چوار ئەفسەری نەگەڕاوەتەوە شارهكه، ئهو بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند پاش ھاتنی لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ دۆسیهكانیان رەوانەی دادگای مووسڵ کراوه.
سەرحەد قادر ئاماژهی بهوهشكرد، کەیسەکەی من لەدادگا بەھۆی ریفراندۆمهوه بووە، بهڵام ئێستا دوو ئەفسەر و مفەوەزێکیش ھاوشێوەی من لەسەر پرسی ریفراندۆم داواکراون.