Rawan Subhi Obaiullah
04 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2025
دھۆک -AA
لە سنووری ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک، ئازاد تەھا بە ئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاند: "لە سنووری ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە ئۆڤەرپاسی گوندی (بەردەسوور)، لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان پارێزگای ھەولێر و دھۆک، ڕووداویکی سەختی ھاتوچۆ ڕوویدا، بەھۆی ئەو ڕووداوەی ھاتوچۆوە، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە".ش