Heman Hussein Yaseen
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٦٠٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦١٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٢ ھەزار و ٢٧٨ کەس و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ٨٠٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٦٠٥ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ھەزار و ٤٢٦ لە ھەولێر، ٥٤٣ لە سلێمانی، ٨٨٢ لە دھۆک، ١٤٣ لە گەرمیان، ٦٢٠ لە راپەڕین و ٦٠ لە ھەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٦١٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای ھەولێر، ٢١٤ تووشبوو و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- شاری سلێمانی، ٩١ تووشبوو، نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- ئیدارەی گەرمیان، ٢٥ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان
- ئیدارەی راپەڕین، ٩٢ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای دھۆک، ١٥٣ تووشبوو
- پارێزگای ھەڵەبجە، ٤٣ تووشبوو
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١٢٤ لە ھەولێر، ٣٤ لە ئیدارەی گەرمیان، ٦٦ لە دھۆک و ٢٣ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٥٦ ھەزار و ١٥٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٠٨ ھەزار و ٣٩٧ لە ھەولێر، ٧٧ ھەزار و ٦٨٦ لە سلێمانی، ٦٧ ھەزار و ٦٤٣ لە دھۆک و دوو ھەزار و ٤٣٠ لە ھەڵەبجە بووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٢ ھەزار و ٢٧٨ تووشبوو کە نۆ ھەزار و ١٧١ لە ھەولێر، ١٠ ھەزار و ٣٠٨ لە سلێمانی، دوو و ٨٩ لە دھۆک و ٧١٠ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٨٠٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٦٥ لە ھەولێر، ٥٠٨ لە سلێمانی، ١٨ لە دھۆک و ١٢ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە، و ١٢ ھەزار و ٨٠٧ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە چوار ھەزار و ٥٧٠ لە ھەولێر، شەش ھەزار و ٧٩٣ لە سلێمانی، ٨٦١ لە دھۆک و ٥٨٣ لە ھەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا ھەشت ھەزار و ٦٦٨ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە چوار ھەزار و ٣٣٦ لە ھەولێر، سێ ھەزار و حەفت لە سلێمانی، ھەزار و ٢١٠ لە دھۆک و ١١٥ لە ھەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.