Heman Hussein Yaseen Yaseen
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
ههولێر- AA
مانگی سووری تورکیا یارمەتی خۆراکی گەیاندە ٣ ھەزار ئاوارەی ئێزدی لە کامپی خانکێی سەر بە پارێزگای دھۆک، کە بەھۆی توندوتیژییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاوارەبوونە.
لە رێوڕەسمەکەدا کۆنسوڵی گشتی تورکیا، ھاکان کاراچەی، ئامادەبوو و، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە گرفت و مەینەتی ئوارەکانی ئێزدی ناو کەپمپەکە کرد و گوتی: ''بەداخەوە بەھۆی بوونی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خەڵکێکی زۆر پەنایان بۆ ئەم کامپە ھێناوە و، ئێستاش بەھۆی بوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە بواری گەڕانەوەیان بۆ شاری خۆیان نەڕەخسێندراوە''.
مانگی سووری تورکی بە دروشمی 'یارمەتییەکانمان دەگەیەنینه ھەر شوێنێکی دونیا کە دەستمان پێیڕا بگات بەبێ جیاوازی' دهستیان به دابهشكردنی هاوكارییهكانییان كرد
شایانی باسە كامپی خانکێ کە لە باکووری رۆژئاوای شاری دھۆک ھەڵکەتووە و ١٧ ھەزار ئاوارەی ئێزدی لەخۆگرتووە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە یارمەتی رێکخراوەکانی جیھانی وەک مانگی سووری تورکی و..ھتد، ئەرکی پاراستنیانی لە ئەستۆ گرتووە
دوای مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ و پهلاماری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ شنگال، خهڵكێكی زۆری ئێزدی ئاوارهبوون كه بهشێكیان له ئێستادا له كامپی خانكێ دهژین.