Mehmet Alaca,Muhammet Ali Kemal
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ته‌له‌فۆنی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به نێچیرڤان بارزانی-یه‌وه كردووه و پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لێكردووه.
ئه‌مڕۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ٨١ په‌رله‌مانتار ئاماده‌یبوون، به ده‌نگی ٦٨ په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.