Zana Natık Kerem
11 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە قوتابخانەی وەتەن لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا بۆ خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی دا.
محەمەد شیاع سوودانی دوای دەنگدانی بۆ رۆژنامەوانان دوا و ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەش کرد کە ھەڵبژاردن بنەمای دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە بە شێوەیەکی ئاشتییانە.
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنی گشتییدا، کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.