Abdullah Abdulmanaf Shukur
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری کرد.

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری کردووە.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی شاری موسڵ، ناوچەکانی تری پارێزگای نەینەوا، رەوشی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، گوزەرانی ئاوارەکان و کۆسپەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان تاوتوێ کراوه.
ههروهها مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوە و بەھێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی ھەماھەنگیی لایەنەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیكهی كۆبوونهوهكه بووه.