Abdulhameed Husseın Karam
24 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2020
ھەولێر - AA
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەری فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە مەسعود بارزانی دەلێت: "لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ٢٤/٤/١٩٧٤ سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ئەو کارەساتە و ھەموو شەھیدانی کوردستان".
لە پەیامەکەی بارزانییدا ھاتووە: "دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەھێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ".